CTI Events
دووەمین سیمپۆزمى ناوخۆیى سازدرا لە ژێر ناونیشانى (رۆڵى تۆڕە كۆمەڵایەتێکانى تایبەت بە فێرکردن لە سەر ڕەوتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ سێ شەممە(٢٠١٨⁄٤⁄٢٤) لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى/پەیمانگاى تەکنیکى چەمچەماڵ/بەشى تەکنەلۆجیاى زانیارى بە هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى و زانکۆى چەرموو بەسپۆنسەرى سەرەکى کۆمپانیاى ئۆنلاین و ئاراگروپ دووەمین سیسمپۆزمى ناوخۆیى سازدرا لە ژێر ناونیشانى (رۆڵى تۆڕە كۆمەڵایەتێکانى تایبەت بە فێرکردن لە سەر ڕەوتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان) سەرەتای چالاکییەکە بە وەستانی چەند ساتێک بەپێوە بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد پاشان لە وتەیەکدا بەڕێز ( دکتۆر ئەیوب خسرو نادر) ڕاگری پەیمانگا بەنوێنەری ھەرسێ زانکۆی وتەیەکی پێشکەش کرد پاشان ھەریەکە لە ( مامۆستا زانیار علی احمد ، مامۆستا مەزن اسماعیل غریب ، مامۆستا محمد عباس فاتح ، مامۆستا ئازاد عبداللە امین ) سیمینارەکانیان پێشکەش کرد لەکۆتایدا دەرفەتی پرسیار و گفتوگۆ درا بە ئامادەبوان. ھۆبەی ڕاگەیاندن چالاکییەکان ٢٠١٨⁄٤⁄٢٤ |
رۆژانى ٢٢-٢٣ى ٤ ى ٢٠١٨ ئاهەنگى دەرچوونى خوێندکارات بەرێوەدەچێت.
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قوناغی دووەمی پەیمانگا دەکەینەوە کاتەکانی وێنەی دەرچوونیان بەم شێوەیە دەبێت ڕۆژی یەک شەممە ٢٠١٨⁄٤⁄٢٢ بەشی کارەبا کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٠:١٥ بەشی کارگێڕی کار بەیانیان کاتژمێر ١٠:١٥ بۆ ١٠:٣٠ بەشی کارگێڕی کار ئێواران گروپی A کاتژمێر١:٠٠ بۆ ١:١٥ بەشی کارگێڕی کار ئێواران گروپی B کاتژمێر ١:١٥ بۆ ١:٣٠ کاتژمێر ( ٥ ) لە ھۆڵی دێرین ئاھەنگی وێنەگرتن دەستپێدەکات سلێمانی بەرامبەر شوقەکانی پاک ستی ( زەکەریا ) ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٨⁄٤⁄٢٣ بەشی پەرستاری بەیانیان کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٠:١٥ بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بەیانیان کاتژمێر ١٠:١٥ بۆ ١٠:٣٠ بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری ئێواران کاتژمێر ١:٠٠ بۆ ١:١٥ بەشی پەرستاری ئێواران گروپی A کاتژمێر ١:١٥ بۆ ١:٣٠ بەشی پەرستاری ئێواران گروپی B کاتژمێر ١:٣٠ بۆ ١:٤٥ کاتژمێر (٥) ئاھەنگی وێنەگرتن دەستپێدەکات لە ھۆڵی ئۆسکار سلێمانی ⁄ سەرچنار تێبینی : -سەرۆکایەتی زانکۆمان بە هاوبەشی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی چەمچەماڵ تێچوی ئاهەنگەکە دەگرێتە ئەستۆ. -خوێندکارانی ئەزیز پێش وێنەگرتنەکە سەردانی وێنەگری فەرمی پەیمانگا بکەن بۆ زیاتر جوانکردنی وێنەکە ھۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان ٢٠١٨⁄٤⁄١٨ |
دووەمین سیسمپۆزمى ناوخۆیى سازدەکات لە ژێر ناونیشانى (رۆڵى تۆڕە كۆمەڵایەتێکانى تایبەت بە فێرکردن لە سەر ڕەوتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان)
زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى/پەیمانگاى تەکنیکى چەمچەماڵ/بەشى تەکنەلۆجیاى زانیارى بە هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى و زانکۆى چەرموو بەسپۆنسەرى سەرەکى کۆمپانیاى ئۆنلاین و ئاراگروپ دووەمین سیسمپۆزمى ناوخۆیى سازدەکات لە ژێر ناونیشانى (رۆڵى تۆڕە كۆمەڵایەتێکانى تایبەت بە فێرکردن لە سەر ڕەوتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان) رۆژى سێ شەممە رێکەوتى ٢٤-٤-٢٠١٨ کاتژمێر ١٠:٣٠ سەرلەبەیانی لە ھۆڵی سیمیناری پەیمانگا ھۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان ٢٠١٨⁄٤⁄١٨ |
سییمنارێک لەژێر ناوى ڕێگە چارە بۆ گەیشتن بە مافی ڕەوای قوربانیانی ئەنفال بەرێوەچوو
رۆژى ١٦-٤-٢٠١٨ بۆ یادی ئەنفال لەھۆڵی سیمیناری پەیمانگا پانێڵێک لەژێر ناونیشانی ( ڕێگە چارە بۆ گەیشتن بە مافی ڕەوای قوربانیانی ئەنفال ) ڕێکخرا ھۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان ٢٠١٨⁄٤⁄١٦ |
سیمپۆزمى دامەزراوە فێرکارییەکان و ڕۆشنگەری زانکۆی - بەرەو بنیاتنانی نەوەیەکی ھۆشیار و پابەند بە ڕەفتار و داب و نەریتە زانکۆییەکان بەرێوەچوو
رۆژى سێ شەممە ١٧-٤-٢٠١٨ لەھۆڵی سیمیناری پەیمانگا سیمپۆزمێکی زانستی سازدرا لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی⁄پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ⁄بەشی گارگێڕی کار بەھاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ لەژێر ناونیشانی ( دامەزراوە فێرکارییەکان و ڕۆشنگەری زانکۆی - بەرەو بنیاتنانی نەوەیەکی ھۆشیار و پابەند بە ڕەفتار و داب و نەریتە زانکۆییەکان ) سەرەتای سیمپۆزمەکە بەوەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد پاشان لەپانێڵی یەکەمدا بەڕێز ( د.ایوب خسرو نادر) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی "خووە ژیرییەکان لای خوێندکارانی زانکۆ " بەڕێز ( د.سامان محێ الدین محمد ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی "داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکانی خوێندکارانی زانکۆ " لە پانێڵی دووەمدا بەڕێز (پ.ی.د.محمد سلیم محمدامین ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی "پابەندبوونە یاسایەکانی خوێندکارانی زانکۆ " بەڕێز ( د.بەختیار کەمال تاڵەبانی ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی "ڕۆڵی زانکۆ لەگەشەپێدانی ھۆشیاری خوێندکاران " لەکۆتایدا دەرفەتی پرسیار درا بە ئامادەبوان. ھۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان ٢٠١٨⁄٤⁄١٧ |
گردبونهوهیهك بۆ بهرخودانی عهفرین بهڕێوهچوو
بهرامبهر به خۆڕاگری و بهرخودانی كوردانی شاری عهفرینی سهربهرز ، ئەمڕۆ چوارشهممه ٢٠١٨⁄٣⁄٧ بەئامادەبوونی دکتۆر ئەیوب خسرو نادر ڕاگری پەیمانگای تهكنیكی چهمچهماڵ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و بە بەشداریی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان/ لقی چەمچەماڵ ، لە ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلی کوردستان گردبوونەوەیەکی پشتگیری بۆ خۆڕاگری و بەرخۆدانی عەفرین سازدرا . له گردبونهوهكهدا ئامادهبوان چهندین دروشمی جۆراوجۆریان بهرزكردبوهوه بۆ كۆتایی هێنان بهو شهڕه نهخوازراوهی ڕوبهڕوی خهڵكی بهشهرهفی عهفرین بوهتهوهو ههست و سۆزی كوردانهیان بۆ دهربرێن، لهبهشیكی گردبونهوهكهی پهیمانگای تهكنیكی چهمچهماڵدا ڕاگری پهیمانگا ووتهیهكی پێشكهش ئامادهبوان كرد و پیرۆزبایی خۆی گهیانده سهرجهم خهڵكی كوردستان بهبۆنهی تێپهڕبوونی 27 ساڵ بهسهر ڕاپهڕینه مهزنهكهی گهلهكهمان ، ههروهها لهبهشێكی تردا نیگهرانی خۆیانی دوپاتكردهوه لهبهرامبهر به لهشكركێشی سوپای توركیا بۆ سهر خهڵكی بێ دیفاعی شاری عهفرین و داوای كرد چیتر زوه كۆتایی بهو شهڕه ماڵ وێرانكهره بهێنرێت. |
بەرێوەچوونى سیمینارێک بە ناونیشانى ھونەری متمانە بە خۆبوون
رۆژى یەک شەممە بەروای٢٠١٨⁄٢⁄١١لە ھۆڵی سیمیناری پەیمانگا سیمینارێک سازدرا بۆ بەڕێز |
بەرێوەچوونى سیمینارێک بە ناونیشانى چۆنێتەى خۆئامادەکردن بۆ کار
رۆژى سێ شەممە بەروای ٢٠١٨⁄٢⁄٢٠ لە ھۆڵی سیمیناری پەیمانگا بە ئامادەبونی بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لەمامۆستایان و خوێندکاران سیمینارێک سازدرا بۆ بەڕێزان (م.زانیار على احمد) و (م.سەرکۆ هاورێ) نوێنەرانى سەنتەرى CDCى زانکۆى پۆلێتەکنیکى سلێمانى |