CTI Events‎ > ‎

یادی ڕۆژی ئاڵا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی⁄ پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بەرزڕاگیرا

posted Dec 17, 2017, 9:02 AM by Hogr Ibrahim Omer   [ updated Dec 17, 2017, 9:17 AM by Zanyar Ahmed ]

یادی ڕۆژی ئاڵا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی⁄ پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بەرزڕاگیرا
ئەمڕۆ ٢٠١٧⁄١٢⁄١٧ بەئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر (ئەیوب خسرو نادر) ڕاگری پەیمانگا و بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران ، بەھاوکاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی چەمچەماڵ یادی ڕۆژی ئاڵا بەرزڕاگیرا 
سەرەتای یادەکە بە وەستانی چەند خولەکێک بەپێوە بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد دواتر وتاری ڕاگرایەتی پەیمانگا لەلایەن ڕاگری پەیمانگاوە پێشکەش کرا پاشان بە چەند چالاکیەکی ھونەری کۆتای بەیادەکە ھات .

ھۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان ٢٠١٧⁄١٢⁄١٧


Comments