CTI Events‎ > ‎

گردبونه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رخودانی عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو

posted Mar 7, 2018, 1:55 PM by Zanyar Ahmed   [ updated Mar 7, 2018, 1:55 PM ]
به‌رامبه‌ر به‌ خۆڕاگری و به‌رخودانی كوردانی شاری عه‌فرینی سه‌ربه‌رز ، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠١٨⁄٣⁄٧ بەئامادەبوونی دکتۆر ئەیوب خسرو نادر ڕاگری پەیمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و بە بەشداریی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان/ لقی چەمچەماڵ ، لە ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلی کوردستان گردبوونەوەیەکی پشتگیری بۆ خۆڕاگری و بەرخۆدانی عەفرین سازدرا .
له‌ گردبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوان چه‌ندین دروشمی جۆراوجۆریان به‌رزكردبوه‌وه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ نه‌خوازراوه‌ی ڕوبه‌ڕوی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی عه‌فرین بوه‌ته‌وه‌و هه‌ست و سۆزی كوردانه‌یان بۆ ده‌ربرێن، له‌به‌شیكی گردبونه‌وه‌كه‌ی په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵدا ڕاگری په‌یمانگا ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش ئاماده‌بوان كرد و پیرۆزبایی خۆی گه‌یانده‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 27 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان ، هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تردا نیگه‌رانی خۆیانی دوپاتكرده‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌ له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێ دیفاعی شاری عه‌فرین و داوای كرد چیتر زوه‌ كۆتایی به‌و شه‌ڕه‌ ماڵ وێرانكه‌ره‌ بهێنرێت.




Comments