رۆژى سێ شەممە ١٧-٤-٢٠١٨ لەھۆڵی سیمیناری پەیمانگا سیمپۆزمێکی زانستی سازدرا لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی⁄پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ⁄بەشی گارگێڕی کار بەھاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ لەژێر ناونیشانی ( دامەزراوە فێرکارییەکان و ڕۆشنگەری زانکۆی - بەرەو بنیاتنانی نەوەیەکی ھۆشیار و پابەند بە ڕەفتار و داب و نەریتە زانکۆییەکان ) سەرەتای سیمپۆزمەکە بەوەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد پاشان لەپانێڵی یەکەمدا بەڕێز ( د.ایوب خسرو نادر) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی "خووە ژیرییەکان لای خوێندکارانی زانکۆ " بەڕێز ( د.سامان محێ الدین محمد ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی "داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکانی خوێندکارانی زانکۆ " لە پانێڵی دووەمدا بەڕێز (پ.ی.د.محمد سلیم محمدامین ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی "پابەندبوونە یاسایەکانی خوێندکارانی زانکۆ " بەڕێز ( د.بەختیار کەمال تاڵەبانی ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی "ڕۆڵی زانکۆ لەگەشەپێدانی ھۆشیاری خوێندکاران " لەکۆتایدا دەرفەتی پرسیار درا بە ئامادەبوان. ھۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان ٢٠١٨⁄٤⁄١٧ |
CTI Events >