CTI Dean

دکتۆر

أیوب خسرەو نادر

راگرى پەیمانگا

وتەى ڕاگرى پەیمانگا

پەیمانگاى تەکنیکى چەمچەماڵ وەکو یەکەم دامەزراوەى خوێندنى باڵا لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ بەدرێژاى ساڵانى رابردوو وەتائێستا بەبەردەوامى رۆڵى کاریگەر دەگێرێت لەبەرەو پێش بردنى رەوتى زانست و زانیارى و پێگەیاندنى هەزاران تەکنیکار لە پسپۆرى جۆراوجۆر کەلە کەرتى گشتى و تایبەتدا کاردەکەن.

زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى وپەیمانگاى تەکنیکى چەمچەماڵ کاردەکات بۆ دروست کردنى هەماهەنگى زیاتر لە نێوان خوێندنى باڵاو سەرجەم سێکتەرەکانى لە هەرێمى کوردستان بەشێوەیەک کە پێداویستیەکانى بازارى کار دابین بکرێت و گرفت و قەیرانەکان توێژینەوەى زانستییان لە بارەوە بکرێت بەمەبەستى چارەسەرکردنیان .

هەروەها یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانى ئێمە ئەوەیە کە دەرفەتى خوێندن بڕەخسێنین بۆ زۆرترین خوێندکارى دەرچووى ئامادەیى بە لە بەرچاوگرتنى ئەگەرى بەکارخستنیان.

پەیمانگاکەمان هەوڵى تەواو ئەدات بۆ برەودانى زیاتر بەلایەنى چەندایەتى و چۆنایەتى خوێندن و فێرکردن لە پێناو چەسپاندنى زیاترى ئەو بیروباوەرەى کە پێ ى وایە ڕێگەى زانست ڕێگەى پێشکەوتن و رۆشنگەرییە وەمیلەتى ئێمە لە ئێستادا زیاتر لە هەموو شتێک پێویستى بە زانست و توێژینەوەیە.