Description: Objective of this Department: The Importance of the Department: Language of Instruction Learning Outcomes: Pre-requisites of the Department: Program Course Modules taught at the Department: Academic Staff(Permanent): Academic Staff(Lecturers or Contract): Department's Contact Information: Department of Information Technology Chamchamal Technical Institute CTI Sulaimani Polytechnic University Kurdistan Region - Iraq Address: XXX XXX Tel/Mobile: +964.xxxxxx E-mail: cti-it@spu.edu.iq URL: www.spu.edu.iq | کورتەیەک لەسەر بەش: یه‌كێكه له به‌شه‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به پاریزگای سلێمانی. کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش: په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ له‌ساڵی (2000/2001) دامه‌زراوه، ودوای دوو ساڵ به‌فه‌رمانی كارگێری ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكى سلێمانى بڕیاردا به كردنه‌وه‌ى به‌شى (سیستمه‌كانى كۆمپیوته‌ر) بۆ ساڵى خوێندنى (2002/2003) به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ده‌رچووانى لقى زانستى و یه‌كه‌مه‌كانى پیشه‌یی (به‌شى كۆمپیوته‌ر) و پێشكه‌شكردن له ساڵى یه‌كه‌مدا به شێوازى ڕاسته‌وخۆ بوو، له كۆتایی ساڵى خوێندنى (2003/2004) حه‌ڤده(17) خوێندكار بڕوانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنیكیان پێدرا له بوارى سیستمه‌كانى كۆمپیوته‌ردا. وه له پێناو هه‌نگاونان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانستى كۆمپیوته‌ر ڕوویدا، وه په‌ره‌پێدانى پڕۆگرامه‌كانى خوێندنى ئه‌م به‌شه به فه‌رمانێكى زانكۆیی ژماره (9260) له به‌روارى (20/11/2013) له‌لایه‌ن زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانیه‌وه بڕیاردرا به گۆڕینى به‌شى (سیستمه‌كانى كۆمپیوته‌ر) بۆ (ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى) وه ساڵى (2013/2014) بوو به‌یه‌كه‌م ساڵى خوێندنى ئه‌م به‌شه و له كۆتایی ساڵى (2014/2015) (126) خوێندكار بڕوانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنیكى له بوارى (ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى) به ده‌ست هێنا له دواى خوێندنى دوو ساڵ له په‌یمانگا و ئه‌نجامدانى مه‌شقى پراكتیكى. ئامانجى کردنەوەى بەش: ئامانج له كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه بریتیه له پێگه‌یاندنى كادرێكى شایسته بۆ كاركردن له بوارى كۆكردنه‌وه، پاشه‌كه‌وتكردن، گێڕانه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى پاش چاره‌سه‌ركردنى و دابه‌شكردنى به به‌كارهێنانى ئه‌و به‌رنامانه‌ى كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كراوه به به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ر. هه‌روه‌ها ئامانج له به‌شه ئاشنا بوونى خوێندكاره له بواره‌كانى (تۆڕه‌كان،بنكه‌ى زانیارى،سیستمى زانیارى،دروست كردنى ماڵپه‌ڕ،بنه‌ماكانى پێكهاتنى كۆمپیوته‌ر و به‌شه‌كانى) پێكه‌وه گرێدانى ئه‌م به‌شانه به پێى پێویستى كارى ڕۆژانه. گرنگى بەش لە بازاردا: ئه‌توانرێت سوود له‌م به‌شه ببینرێت به دروست كردنی كادرێكى ناوه‌ند شایسته له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاری بۆ ده‌زگا تایبه‌ت و فه‌رمییه‌كان له كه‌رته‌كانى(كارگێڕى،بازاڕسارى،ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان،ژمێریارى...هتد) له ڕێگه‌ى ئیش كردن له‌سه‌ر ئامێره كۆمپیوته‌ریه‌كان و به‌رده‌وامى پێدانیان و چاككردنه‌وه‌یان ودروست كردنى پڕۆژه و پڕۆگرامى گونجاو وه‌كو (بنكه‌ى زانیارى،دروست كردنى ماڵپه‌ڕ)، دامه‌زراندنى و كاركردن له‌سه‌ر تۆڕى په‌یوه‌ندى (نێتۆرك) ناوخۆى یان جیهانى (ئینته‌رنێت). گرنگى بەش لە نێو كۆمەڵگەدا بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى ده‌رباره‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا وه ڕونكردنه‌وه‌ى گرنگى ئه‌و زانسته و ئاشنا بوونى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌و زانسته به‌شێوه‌یه‌كى خێرا و دروست بۆ جێبه‌جێكردنى كاره‌كانى ڕۆژانه له سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كان .
خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟ • پلاندانان و به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجیا جیاوازه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردن و ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كانى ئه‌و ده‌زگایه‌ى كه كارى تێدا ده‌كات. • به‌كارهێنانى پسپۆڕێكه‌ى له بوارى په‌یوه‌ندى كردن و گواستنه‌وه‌ى زانیارى . • دروست كردنى سیستمێك بۆ ڕاپه‌ڕاندن و سه‌رپه‌رشتى كردنى كاره‌كان . • چاككردنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ى به‌شه له كاركه‌وتوه‌كان كه تایبه‌ته به بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى شێوازه‌کانی خوێندن : شیوازی خوێندنی زانستی له‌ڕیگه‌ی وانه‌بێژی تیۆرى و پراکتیکى، نوسینی ڕاپۆرتی زانستی، پێشکه‌شکردنی سیمینار جێبه‌جێ ده‌کرێت. نمره‌ی کۆرسه‌کان به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌کرێن:
تاقیکردنه‌وه‌ی نیوه‌ی یه‌که‌م تیۆرى و پراکتیکى(20%). |
کۆرس مۆدیولەکانى Course Modules بەش :
( واتە قۆناغى یەک تا دوو چ ماددەیەک ئەخوینن ناوى ماددەکان و یەکەو سەعاتى هەفتانە ) وە بە چ زمانێکە ماددەکە( کوردى؟ عەرەبى ؟ ئینگلیزى ؟ )