Home
All Department,CTI
پەیمانگاى تەکنیکى چەمچەماڵ
مەڵبەندێكی زانستی و ڕۆشنبیرییە لە شارۆچكەی چەمچەماڵ و سەربەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەو بە بڕیاری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە ساڵی 2000 دامەزرێندراوە و سەر بە دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی بووە، و پرۆسەی خوێندن لە هەمان ساڵدا تێیدا دەستی پێكردوەو بە هەردوو بەشی تەكنەلۆجی (كارەبا) و پزیشكی (پەرستاری) وە پاش دوو ساڵیش بەشی سیستمەكانی كۆمپیوتەری تێداكرایەوە و دواتر لە ساڵی 2008-2009 بەشی كارگێڕی كاری ئێواران كرایەوەو لە ساڵی 2009-2010 بەشی كارگێڕی كاری بەیانیانیان بەرووی خوێندكاراندا كرایەوە.
دەرچووانی پەیمانگا پاش تەواو كردنی دوو قۆناغی خوێندن و مەشقی هاوینە بەسەركەوتوویی بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكی لە بواری پسپۆڕی خۆیاندا وەردەگرن.
ئامانجی پەیمانگا
ئامانجی سەرەكی پەیمانگاش بریتییە لە پێگەیاندنی كادری مام ناوەند لە بوارە جیا جیاكان ئەمەش لەپێناو خزمەتكردن لەفەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم و كەرتی تایبەتدا.
بەشە زانستیەكانی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ بریتین لە
خوێندنى بەیانیان
بەشی پەرستاری
بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری
بەشی كارگێڕی كار
بەشی تأسیساتى كارەبا
بەشى ژمێریارى
خوێندنى ئێوارن
بەشی پەرستاری-ئێواران
بەشی تەكنەلۆجیای زانیارى- ئێواران
بەشی كارگێڕی كار- ئێواران