ڕۆژی بەشی کارگێڕی کار

Post date: May 03, 2017 5:53:26 PM

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ھۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ (٢٠١٧⁄٥⁄٣) چەند چالاکییەک ئەنجام درا لەلایەن خوێندکارانی بەشی کارگێڕی کارەوە

سەرەتای چالاکییەکان بە وەستانی چەند خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد ، پاشان ووتەی ڕاگڕایەتی پەیمانگە لە لایەن بەڕێز ( دکتۆر ئەیوب خسرەو نادر ) ڕاگری پەیمانگەوە پێشکەش کرا دواتر ووتەو سوپاس و پێزانینی خوێندکاران بۆ پەیمانگەو بەشی کارگێڕی کار لەلایەن خوێندکار (ڕێناس جبار ) ەوە پیشکەش کرا پاشان خەڵاتی سوپاس و پێزانین بەخشرا بە بەڕێزان :

١-( دکتۆر ئەیوب خسرەو نادر) ڕاگری پەیمانگە

٢- (مامۆستا ناھیدە منصور) یاریدەدەری ڕاگر

٣- (مامۆستا ھەرێم کریم ) مامۆستای بەش

٤- (مامۆستا ھۆگر ابراھیم ) لێپرسراوی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان

دواتر بە سازدانی چوار سیمینار بۆ خوێندکاران (کوێستان احمد ، ڕێناس جبار ، شاجوان اکرم ، میلانۆ سیروان ) کۆتایی بە چالاکییەکان ھات.