گەشتی زانستی بەشی كارگێڕی کار بۆ بەنداوی دوكان
Post date: Dec 17, 2017 5:21:21 PM
گەشتی زانستی بەشی كارگێڕی کار بۆ بەنداوی دوكان
لە درێژەی كارو چالاكیەكانی پەیمانگاکەمان ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢٠١٧/١٢/١٤ بەشی كارگێڕی كاری پەیمانگا هەستا بەڕێكخستنی گەشتێكی زانستی بۆ بەنداوی دوكان بەسەرپەرشتی بەش و مامۆستای وانە مامۆستا پشتیوان فاضل صدیق بۆ وانەی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكان( إدارة الموارد البشرية ) بۆ خوێندكارانی كارگێڕی كار قۆناغی دووەم ..
مەبەستی سەرەكی گەشتەكە چۆنێتی بەڕێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی و فەرمانبەران و كارو گرنگی ئەم پرۆژە گرنگە كارۆئاویەیە لە ناوچەكادا..
سوپاس بۆ مامۆستایانی پەیمانگا مامۆستا (محمد سعید،هۆگر ابراهیم ، هەڵكەوت جوامێر) كە وەك بەشی كارگێڕی کار و هۆبەی ڕاگەیاندن چالاکییەکان هاوكاری گەشتەكە بون.
ھۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان ٢٠١٧⁄١٢⁄١٤