سیمپۆزمى دامەزراوە فێرکارییەکان و ڕۆشنگەری زانکۆی - بەرەو بنیاتنانی نەوەیەکی ھۆشیار و پابەند بە ڕەفتار و داب و نەریتە زانکۆییەکان بەرێوەچوو

Post date: May 11, 2018 5:52:17 PM

رۆژى سێ شەممە ١٧-٤-٢٠١٨ لەھۆڵی سیمیناری پەیمانگا سیمپۆزمێکی زانستی سازدرا لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی⁄پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ⁄بەشی گارگێڕی کار بەھاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ لەژێر ناونیشانی ( دامەزراوە فێرکارییەکان و ڕۆشنگەری زانکۆی - بەرەو بنیاتنانی نەوەیەکی ھۆشیار و پابەند بە ڕەفتار و داب و نەریتە زانکۆییەکان )

سەرەتای سیمپۆزمەکە بەوەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد پاشان لەپانێڵی یەکەمدا

بەڕێز ( د.ایوب خسرو نادر) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی "خووە ژیرییەکان لای خوێندکارانی زانکۆ "

بەڕێز ( د.سامان محێ الدین محمد ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی "داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکانی خوێندکارانی زانکۆ "

لە پانێڵی دووەمدا

بەڕێز (پ.ی.د.محمد سلیم محمدامین ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی "پابەندبوونە یاسایەکانی خوێندکارانی زانکۆ "

بەڕێز ( د.بەختیار کەمال تاڵەبانی ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی "ڕۆڵی زانکۆ لەگەشەپێدانی ھۆشیاری خوێندکاران "

لەکۆتایدا دەرفەتی پرسیار درا بە ئامادەبوان.

ھۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان ٢٠١٨⁄٤⁄١٧