دووەمین سیمپۆزمى ناوخۆیى سازدرا لە ژێر ناونیشانى (رۆڵى تۆڕە كۆمەڵایەتێکانى تایبەت بە فێرکردن لە سەر ڕەوتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان

Post date: May 11, 2018 6:15:23 PM

ئەمڕۆ سێ شەممە(٢٠١٨⁄٤⁄٢٤) لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى/پەیمانگاى تەکنیکى چەمچەماڵ/بەشى تەکنەلۆجیاى زانیارى بە هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى و زانکۆى چەرموو بەسپۆنسەرى سەرەکى کۆمپانیاى ئۆنلاین و ئاراگروپ

دووەمین سیسمپۆزمى ناوخۆیى سازدرا لە ژێر ناونیشانى (رۆڵى تۆڕە كۆمەڵایەتێکانى تایبەت بە فێرکردن لە سەر ڕەوتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان)

سەرەتای چالاکییەکە بە وەستانی چەند ساتێک بەپێوە بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد

پاشان لە وتەیەکدا بەڕێز ( دکتۆر ئەیوب خسرو نادر) ڕاگری پەیمانگا بەنوێنەری ھەرسێ زانکۆی وتەیەکی پێشکەش کرد

پاشان ھەریەکە لە ( مامۆستا زانیار علی احمد ، مامۆستا مەزن اسماعیل غریب ، مامۆستا محمد عباس فاتح ، مامۆستا ئازاد عبداللە امین ) سیمینارەکانیان پێشکەش کرد

لەکۆتایدا دەرفەتی پرسیار و گفتوگۆ درا بە ئامادەبوان.

ھۆبەی ڕاگەیاندن چالاکییەکان ٢٠١٨⁄٤⁄٢٤