ۆرک شۆپێک بۆ بابەتەکانى دڵنیایی جۆرى و ڕانکى پەیمانگا ئەنجامدرا

Post date: Jul 03, 2017 9:10:6 PM

ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ 03 ی تەموزى 2017 لە هۆڵى کتێبخانە/هۆبەى IT/ له‌ پەیمانگاى تەکنیکى چەمچەماڵ بۆ (مامۆستا زانیار على أحمد) ئەندامى لیژنەى رانکى زانکۆ ۆرکشۆپێکى ئەنجامدا بۆ مامۆستایانى پەیمانگا.

ۆرکشۆپەکە تایبه‌ت بوو بە چەند ته‌وه‌رێك:

  • چۆنێتى کارکردن لە سەر خالەکانى رانکى پەیمانگا لە سەر بنەمانى داتاکانى رانکى نیشتیمانى بە مەبەستى کۆکردنەوەى داتاى توێژینەوە و چالاکى زانستى گشت مامۆستایانى پەیمانگا.

  • به‌ ئەلیکترۆنیکردنى سیمینارى مامۆستا واتە بەشێوەى ئەلیکترۆنى ناونیشانى سیمینارەکانیان بنێرن بۆ ساڵى ئایندا.

  • به‌ ئەلیکترۆنیکردنى هەگبەى مامۆستا و زانست خوازى بەردەوامى مامۆستایان .

  • .بەشداربووان راستەوخۆ بەشداریان لە ۆرک شۆپەکە دا کرد و کێشە و بۆچونى خۆیان دەخستە روو

  • ماوەى ۆرک شۆپەکە ٢ کاتژمێرى خایاند