راگەیاندنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵى خوێندنى ٢٠١٦-٢٠١٧ خولى یەکەم

Post date: Jul 09, 2017 8:39:29 AM

ئاگادارى سەرجەم خوێندکارانى بەشە زانستیەکانى پەیمانگا دەکەین بە پێ ى ئەم خشتە و ڕێنماییە سەردانى بەشەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەکان.

تێبینى :

1- خوێندکار پێویستە پابەندى خشتەى دیاریکراو بێت بە پێچەوانەوە ئەستۆ پاکى بۆ ناکرێت.

2- خوێندکارانى قۆناغى دووەم پێویستە باجەکانیان بگەڕێننەوە بۆ پەیمانگا .

3- سەرجەم خوێندکارانى بەشى ناوخۆیى پێویستە پسوڵەى دارایى پێ بێت بە پێچەوانەوە ئەنجامى تاقیکردنەوەى پێ نادرێت .

4- ئەو خوێنکارانەى کتێبى کتێبخانەى پەیمانگاى لە لایە پێویستە بیگەڕێنێتەوە بۆ کتێبخانە .

بەهیواى سەرکەوتن بۆ خوێندکارانى ئازیز

سەرکەوت ابراهیم محمود

سەرۆکى لیژنەى تاقیکردنەوەکان