پەیمانگاى تەکنیکى چەمچەماڵ دەست بە دابەشكردنی فۆرمی وەرگرتنی راستەوخۆی خوێندكاران دەكات لە بەشى IT ,تأسیسات کارەبا, کارگێرى کار

Post date: Aug 15, 2017 9:45:3 AM

بۆ ھەموو ئەو فێرخوازانەی کە دەیانەوێت لە پەیمانگاى تەکنیکى چەمچەماڵ درێژە بە خوێندن بدەن بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٧-٢٠١٨

پەیمانگاکەمان بە سیستەمی راستەوخۆ خوێندکار وەردەگرێت بۆ ھەریەکە لە بەشەکانی (تەکنەلۆجیای زانیاری -تاسیسات کارەبا - کارگێری کار) ئەم بەشانە لە وێب سایتی زانکۆ لاین نامێنێت ھەر خوێندکارێک دەیەوێت لەیەکێک لەم بەشانە بخوێنێت پێویستە سەردانی پەیمانگاکەمان بکات بۆ وەرگرتنی فۆرم لە کاتی سەردانی کردنی خوێندکار بۆ پەیمانگاکەمان بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم پێویستە

ئەم پێداویستیانەی لای خوارەوە لەگەڵ خۆی بھێنێت

١- کۆپی رەنگاو رەنگی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزەیەم

٢- کۆپی رەنگاو رەنگی ناسنامەی باری شارستانی

٣- کۆپی رەنگاو رەنگی ژمارەی تاقیکردنەوە

٤- ئەو خوێندکارانەی مافی وەرگرتنی ئەم فۆرمەیان ھەیە کە کۆنمرە بۆ پەیمانگا پێویستە لە 60 شەست زیاتر بێت بۆ کۆلێژ لە 65 شەست و پێنج زیاتر بێت

٥- ئەو خوێندکارانەی خولی دووەمیان ھەیە کۆنمرەی نزیکە لەم دوو کۆنمرەی سەرەوە دەتوانن ئەم فۆرمە وەربگرن لەبەر ئەوەی گۆرانکاری بەسەر کۆنمرەیان دێت

٤-خوێندکار مافی پڕ کردنەوەی لە یەک بەش زیاتری ھەیە بە مەرجێک تاقیکردنەوەکەیان نەکەوێتە ھەمان رۆژەوە

.٥- فۆرم لە ١٥/٨ تاوەکو ١٥/٩ دابەش دەکرێ

٦-- شێوازی وەرگرتن (70%) حەفتا نمرە لە سەر کۆنمرەی (١٢)ى ئامادەیى یە و (30 %) سی نمرەش لەسەر تاقیکردنەوەیە کە لەلایەن بەشە زانستیەکانەوە ئەنجام ئەدریت دواتر ھەردووکی کۆ دەکرێتەوەو لە داتابەیسێک پاشان ئەنجامى بەرایى رادەگەینرێت .

٧-تەمەنی فێرخواز نابێت لە (٣٠) سی ساڵ زیاتر بێت.

تێبینى : هەموو رۆژانی یەک شەمە و دووشەمە و سێ شەمە چوارشەممە دەوامى فەرمییە.