سازدانی ڤیستیڤاڵی زاستی

Post date: Apr 24, 2017 5:29:10 PM

سازدانی ڤیستیڤاڵی زانستی

ئەمڕۆ ( ٢٠١٧⁄٤⁄٢٤ ) لە پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ ڤیستیڤاڵی زانستی ساڵانەی پەیمانگە ئەنجام درا

لەسەرەتادا لە ھۆلی سیمیناری پەیمانگا وتەی بەخێرھاتن لەلایەن لێپرسراوی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان پێشکەش کرا دواتر بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدان چەند خولەکێک ئامادەبووان بەپێوە وەستان پاشان بەڕێز (دکتۆر ئەیوب خسرەو نادر)ڕاگری پەیمانگە وتاری ڕاگرایەتی پێشکەش کرد و دواتر بەڕێز (مامۆستا زانیار علی احمد) بەرنامەی کاری ڤیستیڤاڵەکەی بۆ ئامادەبوان ڕاگەیاند و سەرجەم پرۆژەکانی بەشە زانستیەکانی پەیمانگا نیشاندران ،ھەر لە ڤیستیڤاڵەکەدا دووسیمینار لە لایەن بەڕێزان (مامۆستا سوارە فاتیح) سەرۆکی بەشی پەرستاری و (مامۆستا علی جلیل ابراهيم) سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری پێشکەش کرا پاشان بە ناشتنی( ١٠٠ ) نەمام لەناو پەیمانگادا کۆتای بە ڤیستیڤاڵەکە ھات .